ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى هەواڵگرى لەوەزارەتى ناوخۆ بوونى دۆلارى بلۆککراوى لیبى و فڕۆشتنى بەنرخێکى هەرزانتر لەبازاڕەکاندا ڕەتدەکاتەوە و دەشڵێت ئەو کارە فێڵ و تەڵەکەیە و لەهاووڵاتیان کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەبو عەلى بەسڕى، بەرێوەبەرى گشتى هەواڵگرى و بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر بەئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاند، هەستاون بەلێکۆڵینەوە لەو کارە و ئەوە ڕونبووەتەوە کە فێڵ و تەڵەکە لەهاووڵاتیان کراوە بۆ فڕۆشتنى دراوى ساختە بەوەى کەگوایە ئەو دراوە ڕاستەقینەیە، ئەوەش تاوانى ڕێکخراوە و پەیوەندى بەپاڵپشتیکردنى تیرۆرەوە نییە.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، تیرۆر ناتوانێت مامەڵە بە دراوى بلۆککراوى لیبیى بکات وەک ئەوەى باسى لێوە دەکرێت و لێکۆڵینەوەیان کردووە دەرکەوتووە ئەوە هیچ بنەمایەکى نییە و لەلایەن پسپۆڕان و خاوەن بانکەکانەوە ئەوە ڕەتکراوەتەوە چەند ژمارەیەک لە دۆلارى دیاریکراو بلۆککرا بێت چونکە دەوڵەتێک ناتوانێت دراوێکى تایبەت بلۆک بکات.
بەرپرسەکەى هەواڵگرى عێراق دەشڵێت، کاتێک داعش هەندێ پارێزگاى داگیرکردن گۆڕینى دراوى عێراقى بۆ دۆلارى ئەمریکى قۆرخ کرد و بۆ ئەو مەبەستەش قاچاخچێتى بەنەوت و شوێنەوارەوە بۆ پاڵپشتى تیرۆر بەکارهێنا.