گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانی: سەرجەم نوسراوەکانى لێخۆشبوون لە باج هەڵدەوەشێنرێنەوە

2020.10.05 - 10:28
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی: سەرجەم نوسراوەکانى لێخۆشبوون لە باج هەڵدەوەشێنرێنەوە

ناس کورد-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو نوسراو و بڕیارانەی تایبەتن بە لێخۆشبوون لە باج هەڵدەوەشێنرێنەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، میکانیزمى نوێ دەگرنە بەر بۆ بۆ سەپاندنى باج.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیامنێرى ناس کورد لە شارى هەولێر رایگەیاند "مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەهاوڕێیەتى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان، گەیشتنە باڵەخانەى پەرلەمانى کوردستان".  

  

میدیاى سەرۆکى حکومەت لەبارەى سەردانەکەى مەسرور بارزانى بۆ پەرلەمانى کوردستان بڵاوى کردەوە "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راپۆرتێکی گرنگ و پڕ وردەکاری لە پەرلەمانی کوردستان دەخاتەڕوو".  

  

بەگوێرەى هەواڵى میدیاى سەرۆکى حکومەت "لەو راپۆرتەدا کە پوختەیەکی راپۆرتێکی بەرفراوانتری حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ماوەی یەک ساڵی دەستبەکاربوونیدا و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوبکرێتەوە. سەرۆکی حکومەت، تیشک دەخاتە سەر چەند تەوەرێکی گرنگ و جێی بایەخی ڕای گشتی کوردستان ، لەوانە (پڕۆسەی چاکسازی لە بواری دارایی و کارگێڕی ، یاسای چاکسازی، پلانەکانی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و پەتای کۆرۆنا، پڕۆژە خزمەتگوزاریی و ستراتیجییەکان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ڕیگاوبان و کارەبا. پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ بەغدا و دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دۆسییەکانی نەوت و دارایی و پێشمەرگە)".   

 

مەسرور بارزانی لە میانەی خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکەدا ڕایگەیاند: " میکانیزمى نوێ دەگرینەبەر بۆ بۆ سەپاندنى باج و بڕیارمانداوە بە پابەندکردنی گەورە کۆمپانیاکان بە پێدانی باج و ئاشکراکردنی ئەو داهاتەی کە دەستیان دەکەوێت، هەروەها هەڵوەشاندنەوە و ڕاگرتنی سەرجەم ئەو بڕیارانەی تایبەت بە لێخۆشبوون لە باج و گومرگ دەرکرکراون، جا لە هەرکوێوە دەرکرابن. "

 

باسی لەوەشکرد، بڕیاریانداوە بە پابەندکردنی سەرجەم کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکانی نەوت و گاز بۆ پێدانی باج و تۆمارکردنی ناوی خۆیان، بەپێچەوانەوە کارەکانیان ڕادەگیرێت.

 

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە پشتبەستن بە ماددەی 66 بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا بە نووسراوی فەرمی داوای لە پەرلەمانی كوردستان كرد دانیشتنێكی تایبەت رێك بخات. بۆ ئەوەی لە پەرلەمانەوە وردەكاری لەبارەی پرسە ھەنوكەییەكانی ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە بخاتەڕوو.