گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی كۆرۆناوە بایدن 10 خاڵ پێش تڕەمپ دەكەوێت

2020.10.05 - 10:23
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی كۆرۆناوە بایدن 10 خاڵ پێش تڕەمپ دەكەوێت

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕاپرسییەکی ئەمریکی، دواى توشبوونی بەڤایرۆسى کۆرۆنا، دۆناڵد ترەمپ بە 10 خاڵ کەوتە دواى جۆ بایدینی ڕکابەرە سەرەکییەکەى بۆ پۆستى سەرۆکایەتى ئەمریکا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕاپرسییەکە کە ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەنجامەکەی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا دەرکەوتووە :" دواى توشبوونى ترەمپ بە کۆرۆنا، جۆ بایدن، کاندیدى دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا بەجیاوازییەکى زۆر پێش ترەمپ کەوتووەتەوە".  



ڕاپرسیەکە لەڕۆژانى 2 و 3ى تشرینى یەکەمی 2020، لەئەمریکا ئەنجامدراوە ئەوەى ڕوونکردووەتەوە، لە 51%ى بەشداربووان پشتیوانیان بۆ جۆ بایدن دەربڕیوە، لەبەرامبەریشدا 41% وتوویانە دەنگ بە ترەمپ دەدەن و 4%یش کاندیدى سێیەمیان هەڵبژاردووە و کاندیدى چوارەمیش دەنگى نەهێناوە.



نزیکەى مانگێکى ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا  و لەسەر ئاستى دەنگدانى بەرایى گشتیدا جۆ بایدن لەپێشەوەیە، بەڵام سەرکەوتنى کاندید پێویستى بەبردنەوەى ژمارەیەکى پێویست لەدەنگى ویلایەتەکان هەیە.