گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیزا فەلەكەدین لەبارەی ’مشتەكۆڵە وەشاندن لە پەرلەمان’ ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە  

2020.10.05 - 08:57
App store icon Play store icon Play store icon
لیزا فەلەكەدین لەبارەی ’مشتەكۆڵە وەشاندن لە پەرلەمان’ ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە  

ناس کورد-

لیزا فەلەكەدین، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی ڕەتیكردەوە باسی ئەوەی كردبێت بە مشتەكۆڵە وەڵامی ئەو پەرلەمانتارانە بدەنەوە كە "سوكایەتی" بە سەرۆكی حكومەت بكەن، هەر ئەمڕۆش گرژی لەناو دانیشتنی پەڕلەمان لە نێوان دوو پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان دروست بوو. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لیزا فەلەكەدین لە ڕوونكردنەوەیەكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە "5 تشرینی یەکەمى 2020"جەختی كردەوە "دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکم بەم هەواڵە هەڵبەستراوە نییە".

 

هەروەها دەڵێت "لە رۆژانی ئاییندەدا لە دادگا داوایی یاسایی لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هەڵبەستراوە تۆمار دەکەم" و ئەم قسەیەشی ئاڕاستەی ماڵپەڕێكی ناوخۆیی كردووە كە هەواڵەكەیان بڵاوكردووەتەوە.

لەلایەكیترەوە هەر ئەمڕۆ لە پەڕلەمان بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند پەرلەمانتارێکدا، دەنگی ڕاستەوخۆی دانیشتنی پەرلەمانی کورستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی ڕاگیرا و جێگری سەرۆکی حکومەتیش بە پەرلەمانتارێکی گۆڕانی وت: "لێی گەڕێن برسییەتی".   

  

لە میانەی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان و لەکاتی قسەکردنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمدا، پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەت گۆڕان ویستی قسە بکات و جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش داوای لێکرد، لەجێی خۆیەوە قسە نەکات، لە بەرامبەردا قوباد تاڵەبانی پێی وت: "لێی گەرێن برسییەتی."   

  

لە بەرامبەر ئەوەشدا، پەرلەمانتارێکی یەکێتی وەڵامی پەرلەمانتارەکەی گۆڕانی دایەوە و دەنگەدەنگ لەناو هۆڵی پەرلەمان دروست بوو، هەربۆیە ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دەنگی دانیشتنەکەی بڕی.