ناس کورد-
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوە و بەیانی ئەمڕۆش نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە و گەیشتەوە سەروو 40 دۆلار.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، (دووشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2020) نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرامبەر 40 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەتەوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی ئەمریکی "تێکساس" بەرامبەر 37 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەئێستادا ئەو دۆخەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا دروستی کردووە، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت هەیە و لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەکانی ڤایرۆسەکەدا نرخی نەوتیش نزمدەبێتەوە و لەچەند رۆژی ڕابردووشدا توشبوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە ڤایرۆسەکە، بووەهۆی دابەزینی نرخی نەوت