گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارانی عەرەب و توركمانی كەركوك: نا بۆ ئەم هەنگاوەی كازمی بەرەو لایەنێكی كوردی

2020.10.05 - 08:26
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارانی عەرەب و توركمانی كەركوك: نا بۆ ئەم هەنگاوەی كازمی بەرەو لایەنێكی كوردی

ناس کورد-

پەرلەمانتارانى عەرەب و تورکمانى پارێزگاى کەرکوک راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا نیگەرانى خۆیان دەردەبڕن لە هەوڵى چۆڵکردنى بارەگاى فەرماندەیى ئۆپراسیۆنەکانى شارى کەرکوک و ڕادەستکردنەوەى بە پارتى دیموکراتى کوردستان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى پەرلەمانتارانى عەرەب و تورکمانى پارێزگاى کەرکوک کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە "زانیاریى ئەوەمان پێگەیشتووە کە نیەتێک لەلایەن فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراقەکان هەیە بۆ چۆڵکردنى بارەگاى ئۆپراسیۆنەکانى شارى کەرکوک و رادەستکردنى بە یەکێک لە پارتە کوردییەکان".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "ئەو بارەگایەى ئێستاى فەرماندەیى ئۆپراسیۆنەکان بۆتە سیمبوڵى ئۆپراسیۆنى سەپاندنى یاسا لە شارەکەدا و خودى بارەگاکە موڵکى هیچ پارتێک نییە و ئەو زەوییەى کە بارەگاکەى لەسەر بونیادنراوە موڵکى وەزارەتى نەوتى ئیتیحادییە".

 

داواش لە سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکەن شارى کەرکوک دووچارى "کێشە" نەکەنەوە.

 

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى کەرکوک ڕەتیکردەوە، بارەگاکەى لەکەرکوک چۆڵکرابێت و ڕادەستى پارتى دیموکراتى کوردستان کرابێت. 

 

سەعد حەربییە (4-10-2010) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاند، فەرماندەییەکە کارەکانى ڕاییدەکات لە بارەگاکەى لە رێگەى بەداواداچوونى پلانەکان بۆ دابینکردنى ئاسایشى ئەو ناوچانەى لەژێر دەسەڵاتیدایە. 

 

وتیشى "هیچ گۆڕانکارییەک نییە لە بارەگاى ئۆپراسیۆنەکان و کاروبارە سەربازییەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە کاروبارەکانى دیکەوە نییە".