کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاسایش جگە لە فۆتۆگرافەر و سکرتێری شاسوار عەبدولواحید سەرجەم دەستگیرکراوانی ئەمرۆی نەوەی نوێی ئازادکرد
سەرچاوەیەکى باڵا لە جوڵانەوەى نەوەى نوێ ڕایگەیاند، پێنج لەو خۆبەخشانەى نەوەى نوێ کە ئەمرۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکران ئازاد کراون و تەنها سکرتێر و فۆتۆگرافەرەکەى شاسوار عەبدولواحید لە زینداندا ماونەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە ناس کورد-ی وت، کاتژمێر حەوتی ئێوارە ئاسایشی سلێمانی پێنج لەو خۆبەخشانەى ئازادکردووە کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئۆفیسی سەرەکی جوڵانەوەکە لە سلێمانی دەستگیرکردبوون و سەرجەمیان ئیفادەیان پێ پڕکراوەتەوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو دوو کەسە لە ئاسایش ماون یەکێکیان بە ناوی "ڕەوەند" کە سکرتێر و ئەوی تریان "زەردەشت" کە فۆتۆگرافەری شاسوار عەبدولواحیدن لە زینداندا ماون.