گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حكومەتی هەرێم بودجەیەك بۆ دامەزراندنی كارگەیەكی ئۆكسجین خەرج دەكات

2020.10.04 - 22:52
App store icon Play store icon Play store icon
حكومەتی هەرێم بودجەیەك بۆ دامەزراندنی كارگەیەكی ئۆكسجین خەرج دەكات

ناس كورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 331 ملیۆن دینار بۆ دروستكردن و دامەزراندنی كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین و سیستمی پڕكردنەوەی بۆتڵی ئۆكسجین لە سۆران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی فەرمانێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بەهۆی زۆربونی توشبوانی نەخۆشی كۆرۆنا لە دەڤەری سۆران بڕیاریانداوە بە خەرجكردنی بڕی 331 ملیۆن و 200 هەزار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی بەمەبەستی دروستكردن و دامەزراندنی كارگەیەكی بەرهەمهینانی ئۆكسجین و سیستمی پڕكردنەوەی بوتڵی ئۆكسجین لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران.

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەگەڵ بڵاوكردنەوەی نوسراوەكەی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیراندا، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە خەرجكردنی ئەو بودجەیە "بەشێکە لە پێداویستیە گرنگەکانی بەرەنگاربونەوە و چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان".