گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى سلێمانى ئامارى مەترسیدار ئاشکرادەکات

2020.10.04 - 22:28
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى سلێمانى ئامارى مەترسیدار ئاشکرادەکات

ناس کورد-

تەندروستى سلێمانى داوا لە هاووڵاتییان دەکات زیاتر پابەندى ڕێنماییەکان بن بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا، چونکە ئامارەکان هەڵکشانیان بەخۆوە بینوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

یاد نەقشبەندى، وتەبێژى تەندروستى سلێمانى (2020/10/4) لەلاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى "تکا ئەکەم زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و چارەسەر بن، تا ئازیزانتان لە دەست نەدەن، چونکە تەنها لە ماوەی (٤) ڕۆژدا لە بەرواری (٢٠٢/١٠/١ تا ٢٠٢٠/١٠/٤) لە شاری سلێمانی (١٢٦) توشبووی نوێی کۆرۆنا کە نیشانەی تووندی ڤایرۆسەکەیان هەبووە لە نەخۆشخانەکان داخڵ کراون".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا (٢٨) توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.

 

پێشتر د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "کۆڕۆنا مەترسیدارە، ئەوەی لەماوەی ڕابردوو ڕوویدا ئەگەر هاوڵاتیان ئاگایان لەخۆیان نەبێت لە پایز و زستاندا تووشبوون و مردن زۆر زیاتر دەبێت و هیچ نەخۆشخانەیەکی حکومی و ئەهلی شوێنی نامێنێت بۆ نەخۆش".

 

وتیشى "لە دهۆک و سلێمانی تووشبوون و مردن لە هەڵکشانە، لە هەولێر و هەموو شارەکانی تر پێشبینی زیاتر دەکرێت، کۆڕۆنا جیاوازی ناکات لە هیچ سنور و شوێنێک".

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە 24 كاتژمێری رابردوودا، 620 توشبوی نوێ تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی توشبوان لە هەرێم 50 هەزار كەسی تێپەڕاندوە.  

  

بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتەکە، هەر لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 19 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 324 تووشبووش چاكبوونەتەوە.