گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕەشنوسی پلانی حكومەتی فیدراڵ بۆ چاکسازی دارایی کۆتایی هات

2020.10.04 - 22:21
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەشنوسی پلانی حكومەتی فیدراڵ بۆ چاکسازی دارایی کۆتایی هات

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى ئاگادار ڕایگەیاند، پلانی چاکسازیی کە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق بەڵێنى ئامادەکردنی دابوو تەواو بووە، کە پەیوەستە بە چاككردنی ئەو بارودۆخە ئابورییەى وڵاتى پێدا تێدەپەڕێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەکە (2020/9/4) بە ناس کوردى ڕاگەیاند "وەرەقەى سپى چاکسازیی لە دوو بەش پێکهاتووە، چاکسازیی دۆخى دارایی وڵاتى لەخۆ گرتووە و لەم هەفتەیەدا دەخرێتە بەردەم کازمى و دواتر ڕەوانەى پەرلەمان دەکرێت".

 

وتیشى "چاکسازییەکان چارەسەرى بنەڕەتى تێدایە بۆ ڕزگارکردنى وڵات بەشێوەى قۆناغ بەندى و سەقامگیریی دۆخى دارایی و ئابورى".

 

مستەفا كازمی لەمیانەی دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی فەرمی دەوڵەت (العراقیة) كە "ناس كورد" دیویەتی  (3 /4  تشرینی یەكەمی 2020) وتی "عێراق مایەپووچ نابێ، راستە بەترسناكترین قەیرانی ئابووریدا دەڕۆین، بەڵام شەو و ڕۆژ کار دەكەین بۆ كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی لەسەر هەژاران".  

  

وتیشی "ئیدارەیەكی شكستخواردووم وەرگرتووە، هیچ دەوڵەتێك نییە 95% پشت بەنەوت ببەستێت وەك عێراق، ئەی كوا كشتوكاڵ؟ هەمووی لەناوبرا بۆ ئەوەی تەنها پشت بەنەوت ببەستین، تەنانەت سعودیە و ئیماراتیش وەك عێراق پشت بەنەوت نابەستن".  

  

لەبارەی بودجەو مووچەشەوە کازمی ئاماژەی بەوەکرد "ڕاشكاوانە بەخەڵك دەڵێم، خەڵكانێك خڵافاندوونیانن بەدامەزراندنی زۆر، هیچ دەوڵەتێك نییە لەدنیا چوار ملیۆن فەرمانبەری تیا بێت".  

  

لەبارەی چارەسەری ئەم دۆخەش، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئێستا کار لەسەر وەرەقەكی چاكسازی دەكەن كە ناوی "وەرەقەی سپی" یە و پلانی ئاشتكردنەوە و چارەسەر دەبێت و لەماوەی داهاتوو بۆ باشكردنی دۆخی دارایی ڕادەگەیەنرێت.  

  

وتیشی، 60% خەڵكی عێراق گەنجن و تەكنەلۆجیا ئاراستەیان ئەكات نەك حیزبەكان، ئاماژەی بەوەشكرد " لەئێستادا لەقەیرانێكی دارایی راستەقینەداین کە وێنەی نەبووە لە مێژووی عێراق، هەموو ئەو نەوتەی دەیفرۆشین پارەكەی لە ئەمەریكایە".