گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرەی توركمانی لە كازمی توڕەیە..هۆکارەکەى چییە؟

2020.10.04 - 22:09
App store icon Play store icon Play store icon
بەرەی توركمانی لە كازمی توڕەیە..هۆکارەکەى چییە؟

ناس کورد-

سەرۆکى بەرەى تورکمانى عێراق ڕەخنە لە مستەفا کازمى دەگرێت و بەوە تۆمەتبارى دەکات کە ناوهێنانى پێکهاتەى تورکمانەکانى پشتگوێ خستووە و داواى ڕوونکردنەوەش دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەى ئەرشەد ساڵحى سەرۆکى بەرەى تورکمانى عێراق ڕایگەیاندووە، دوابەدواى تەواوبوونى چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنیەکەى کازمى ئەرشەد ساڵحى پەیوەندی بەنوسینگەى سەرۆک وەزیرانەوە کردووە و داواى ڕونکردنەوەى کردووە، لەبارەى ناو نەهێنانى پێکهاتەى تورکمانى لەقسەکانیدا کە ئاماژەى بۆ ناوى زۆربەى پێکهاتەکانى ترى عێراق کردووە بەڵام ناوهێنانى تورکمانى پشتگوێ خستووە لەکاتێکدا تورکمانەکان پێکهاتەیەکى سەرەکین لەعێراقدا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەوەڵامدا نوسینگەى مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەو کارەى بەنائەنقەست وەسفکردووە و ئەوەشى وتووە حکومەت بەیەک چاو و بێ جیاوازى سەیرى هەموو پێکهاتە و کەمینەکانى عێراق دەکات.

 

شەوى رابردوو لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران ئاماژەى بۆ زۆربەى پێکهاتە و کەمایەتیەکانى  عێراق کرد و لە بارەى کوردیشەوە ووتى " شانازی دەكەم تۆمەتبارم دەكەن كوردم"

 

وتیشی، 60% خەڵكی عێراق گەنجن و تەكنەلۆجیا ئاراستەیان ئەكات نەك حیزبەكان و پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت و ئەگەر بە قسەی حیزبەكانم بكردایە ئێستا هەموویان پشتگیرییان دەكردم.

کازمى ئاماژەی بەوەشكرد "لەئێستادا لەقەیرانێكی دارایی راستەقینەداین کە وێنەی نەبووە لە مێژووی عێراق، هەموو ئەو نەوتەشی دەیفرۆشین پارەكەی لە ئەمەریكایە."