گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى دارایی: دابەشکردنى موچە زیاتر دوادەکەوێت

2020.10.04 - 21:34
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی: دابەشکردنى موچە زیاتر دوادەکەوێت

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەت چاوەڕوانى رێگەپێدانى پەرلەمان بکات بۆ قەرزکردن، دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران زیاتر دوادەکەوێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

شیروان میرزا (4-10-2010) بە ناس کوردى ڕاگەیاند "پەرلەمان 10ى ئەم مانگە کۆبوونەوەکانى دەستپێدەکاتەوە، پرسى قەرز ئەگەر تاوتوێ بکرێت پێنج ڕۆژ بۆ هەفتەیەک دەخایەنێت".

 

وتیشى "ئەگەر وەزارەتى دارایی چاوەڕوانى ئەوە بێت پەرلەمان ڕێگەى پێبدات بۆ قەرزکردنى زیاتر، دابەشکردنى موچە زیاتر دوادەکەوێت و دەکەوێتە دواى ناوەڕاستى مانگ".

 

شیروان میرزا لەو بڕوایەدایە، پرسی رێگەپێدان بە قەرز روبەڕووى ئاستەنگ دەبێتەوە لە پەرلەمان و بە ئاسانى تێناپەڕێت، چونکە پێشتر حکومەت قەرزى دیکەى کردووە.

 

پێشتر عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندبوو "خەرجکردنی موچەى فەرمانبەران پەیوەستە بە دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر یاسای قەرزەکان، ئەوەش کورتهێنانی ئێستاى وڵات چارەسەر دەکات".      

  

باسى لەوەشکردبوو "ئەو گوژمەیە بەردەست دەبێت ئەگەر هاتوو پەرلەمان دەنگیدا لەسەر یاسای قەرزەکان، یاساکە گرنگە چونکە پێداویستییە داراییەکانی دەوڵەت فەراهەم دەکات و کورتهێنانی ئێستای بودجەش چارەسەر دەکات".