گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەندامێكى ليژنەى دارايى پەرلەمان ئاشكراى دەكات.. بۆچى عێراق نەيتوانيوە قەرزى دەرەكى بكات؟

2020.10.04 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێكى ليژنەى دارايى پەرلەمان ئاشكراى دەكات.. بۆچى عێراق نەيتوانيوە قەرزى دەرەكى بكات؟

ناس كورد - تايبەت

ئەندامێكى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق هۆكارى وەرنەگرتنى قەرزى دەرەكى لەلايەن عێراقەوە ئاشكرا دەكات و دەشڵێت، چونكە لە ڕيزبەندى وڵاتە هەژارەكان نييە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەحمەدى حاجى ڕەشيد، ئەندامى ليژنەى دارايى لە پەرلەمانى عێراق سەبارەت هۆكارى وەرنەگرتنى قەرزى دەرەكى لەلايەن عێڕاقەوە، لە لێدوانێكى تايبەتدا بە "ناس كورد"ى وت، هەموو قەرزێكى دەرەكى پێويستى بە چەند تايبەتمەندييەكە كە لايەنە دەرەكييەكان سەيرى دەكەن، سێ جۆر قەرز هەيە ئەوانيش "قەرزى دامەزراوە نێودەوڵەتيەكان، قەرزى سيادى كە لە دەوڵەتان دەكرێت و قەرزى كەرتى تايبەت".

 

وتيشى، سەبارەت بە قەرزى نێودەوڵەتى لەبەر ئەوەى عێراق لە ڕيزبەندى دڵنييايدا "-B"يە، بۆيە سندوقى نەختينەى دەوڵەتى ئامادە نييە قەرزى بداتێ ، چونكە عێراق لە ڕيزبەندى وڵاتە هەژارەكاندا نييە بەڵكو لە ڕيزبەندى ئەو وڵاتانەدايە كە كێشەى خراپى ئيدارەدانى هەيە.

 

ئەو ئەندامەى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێڕاق ئەوەشى بۆ ناس كورد ڕونكردەوە، سەبارەت بە قەرزى وڵاتانيش ئێستا زۆرينەى وڵاتانى جيهان بەهۆى كۆرۆنا و داخستنى ئابوريى و دابەزينى نرخى نەوتەوە كێشەى ئابورييان هەيە و ناتوانن قەرز بدەن.

 

هێماى بۆ ئەوەشكرد، هەرچى كەرتى تايبەتيشە كاتێك بيردەكەنەوە قەرز بدەن بە وڵاتێك سەيرى ڕيزبەندى دڵنيايى و قەبارەى بودجە و چەند شتێكى تر دەكەنەوە، عێراق ئەوەندە قەرزى زۆر لەسەرە ساڵانە 9 ترليۆن دينار سود و قيست دەداتەوە، ئابوريیەكەشى بەجۆرێكە ناتوانێت ئەو قەرزە بەكاربهێنێت و سودەكەشى بدات، هەروەها قەرزى تايبەت سودى زۆرە و ناتوانێت ئەو سودە بداتەوە.

 

ئەحمەدى حاجى ڕەشيد جەختیشى كردوەتەوە، بۆيە هيچ دامەزراوە و دەوڵەت و كەرتێكى تايبەت ناتوانێت قەرز بدات بە عێراق و هەر هەوڵێكيشى بۆ وەرگرتنى قەرز شكستيهێناوە.