گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لاهور جەنگی ئەركێكی نوێ بۆ قۆناغی ئێستای یەكێتی ڕادەگەیەنێت

2020.10.04 - 20:38
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور جەنگی ئەركێكی نوێ بۆ قۆناغی ئێستای یەكێتی ڕادەگەیەنێت

ناس کورد-

لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى ڕایگەیاند، لە ئێستادا یەكێتی خۆی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی عێراق سازدەکات و باس لە نوێبونەوەیەکى گشتگیرى حزبەکەى دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى ماڵپەڕى فەرمى یەکێتى، لاهور شێخ جەنگى لە کۆبوونەوەى لەگەڵ ناوەندی سویدی یەكێتی ئاماژەى بەوە کردووە "یەکێتى دەیەوێت لەڕێگەی ئەو پڕۆسە دیموكراتیە و خەباتی پەرلەمانیەوە مافە رەواكانی گەلی كوردستان دەستەبەر بكات و رێگە بگرێت لەوەی نان و قوتی خەڵكی كوردستان ئاوێتەی ململانێی حزبی بكرێت".

 

لەبارەى هەنگاوەکانى دواى کۆنگرەى یەکێتییەوە، لاهور شێخ جەنگی باسى لەوەکردووە، ئەو گۆڕانكاریی و هەنگاوانە و ئەو بەرەوپێشچونانەی كە بەسەر ئۆرگانەكان و پەیوەندییە ناوخۆیی و ئیقلیمیەكان و یەكێتیدا هاتووە بونەتە مایەی بەهێزتربوونی پێگەی حزبەکە لەسەر ئاستی ناوچەكە بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی .

 

وتیشى "نوێبونەوەی یەكێتیی گشتگیر و هەمەلایەن دەبێت و سەرجەم ناوەندو ئۆرگانەكان دەگرێتەوە".