گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى دەرچوونى ترەمپ لە نەخۆشخانە دیاریکرا

2020.10.04 - 19:47
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى دەرچوونى ترەمپ لە نەخۆشخانە دیاریکرا

ناس کورد-

 

تیمى پزیشکى سەرپەرشتیارى چارەسەرى دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ترەمپ سبەینێ یان رۆژانى داهاتوو نەخۆشخانە جێدەهێڵێت و تەنها نیشانەى سوکى هەیە و تەندروستى باشە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیمەکە  (4-10-2010) لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەیان بەوەکرد، ترەمپ دوو جار ئاستى ئۆکسین لە خوێنیدا کەمبووەتەوە لەو کاتەوە کە توشى کۆرۆنا بووە.

 

دەشڵێن، دۆخى تەندروستى ترەمپ لە باشبوونى بەردەوامدایە، ئێستا هیچ نیشانەیەکى وەک بەرزى پلەى گەرما و تەنگەنەفەسەیی نییە.

 

لاى خۆیەوە، روبەرت ئۆبراین راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى ئەمریکا ڕایگەیاند، ترەمپ تەندروستى باشە و هیچ پێویست ناکات دەسەڵاتەکانى بۆ مایک پێنسى جێگرى بگوازرێتەوە.

 

باسى لەوەشکردووە، ترەمپ بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە.

 

پێشتر ئیڤانکاى کچى ترەمپ وێنەى باوکى لە نەخۆشخانەى سەربازى لە واشنتن بڵاوکردەوە کە رۆژى هەینى دواى توشبوون بە کۆرۆنا رەوانەى نەخۆشخانەکە کرا.