گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆپراسیۆنەکانى کەرکوک لەسەر ڕادەستکردنى بارەگاکەى بە پارتى ڕونکردنەوە دەدات

2020.10.04 - 19:26
ئۆپراسیۆنەکانى کەرکوک لەسەر ڕادەستکردنى بارەگاکەى بە پارتى ڕونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى کەرکوک ڕەتیکردەوە، بارەگاکەى لەکەرکوک چۆڵکرابێت و ڕادەستى پارتى دیموکراتى کوردستان کرابێت.

 

سەعد حەربییە (4-10-2010) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاند، فەرماندەییەکە کارەکانى ڕاییدەکات لە بارەگاکەى لە رێگەى بەداواداچوونى پلانەکان بۆ دابینکردنى ئاسایشى ئەو ناوچانەى لەژێر دەسەڵاتیدایە.

 

وتیشى "هیچ گۆڕانکارییەک نییە لە بارەگاى ئۆپراسیۆنەکان و کاروبارە سەربازییەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە کاروبارەکانى دیکەوە نییە".

 

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر چەند سەرچاوەیەکى رۆژنامەوانى باسیان لەوەکردبوو کە بارەگاى فەرماندەیى ئۆپراسیۆنەکانى کەرکوک چۆڵکراوە و ڕادەستى پارتى کراوە.