گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی ناوخۆى هەرێم ژمارەیەک بڕیاری  دەرکرد ’لە بەرژەوەندی قەزایەکە’

2020.10.04 - 18:55
وەزارەتی ناوخۆى هەرێم ژمارەیەک بڕیاری  دەرکرد ’لە بەرژەوەندی قەزایەکە’

ناس کورد - هەڤاڵ غالب

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان (٤/١٠/2020)  ژمارەیەک فەرمانی وەزاری لەبەرژەوەندی قەزای چەمچەماڵ دەرکرد.

 

ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند:" دوای ئەوەی ڕۆژی ١/ ١٠/ ٢٠٢٠ سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری ناوخۆ سەردانی چەمچەماڵی کرد بەمەبەستی گوێگرتن لە داواکارییەکان و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکانی نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ، ئێمە یاداشتێکی داواکاریمان خستە بەردەستیان کە پێکهاتبوو لە پێداویستیەکانی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ،  ئەمڕۆ سێ فەرمانى وەزاری بۆ ئەو مەبەستە دەرکرا". 

 

 وتیشی " وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بە:

١- کردنەوەی بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە چەمچەماڵ .

٢- کردنەوەی بنکەی پۆلیسی شارەوانی لە چەمچەماڵ .

٣- هێنانەکایەی بەشی پۆلیسی بەرگری شارستانی و بەستنەوەی بنکەکانی ناحیەکان بەو بەشەوە .

٤- خەرجکردنی بڕی ٤٩ ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی بینای نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ .

٥- فەرمانی دانانی بەڕێوەبەری پاسپۆرتی چەمچەماڵ .

 

قائیمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد" هەر ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەک پێداویستی ئەساسی بۆ نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ دابینکرد و بڕیاریشە دوای تەواوبوونی کارەکان فەرمانگەکە بکرێتەوە ".

 

ڕەمک ڕەمەزان ئاشکراشی کرد کردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ دوای یاداشتێکی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بوو بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٨ دا دوای ڕەزامەندیان لەسەر کردنەوەی فەرمانگەکە لەلایەن ئیدارەوە بینای بۆ دابینکرا ، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانی نوسینگەکە دواکەوت.