گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆگان ستایشى سەرکردەیەکى کورد دەکات 

2020.10.04 - 18:36
App store icon Play store icon Play store icon
ئەردۆگان ستایشى سەرکردەیەکى کورد دەکات 

ناس کورد- 

سەرۆك كۆمارى توركيا لەو بڕوایەدایە، ڕەزامەندى لەسەر داگيركردنى خاكى قودس و فەڵەستين سوكايەتيكردنە بە "سەڵاحەدينى ئەيوبى".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رەجەب تەيب ئەردۆگان، سەرۆك كۆمارى توركيا و سەرۆكى پارتى "ئاكەپە"ى دەسەڵاتدار لە لێدوانێكدا كە ڕۆژنامەكانى توركيا گواستويانەتەوە ئاماژەى بەوەداوە، ئەوەى ڕێنوێنى داگيركارى ئيسرائيلى دەكات و ڕازييە بە پلانى داگيركردنى قودس و زەويەكانى فەڵەستين و دان بەمافى برا فەڵەستينيەكاندا نانێت، ئەوا سوكايەتى بە "سەڵاحەدينى ئەيوبى" دەكات.

 

هێماى بۆ ئەوەشكردوە، سەڵاحەدين "سەركردەيەكى عاشقى قودس" بوو، شوێنى ئەو گەورەيە نەك تەنها لەدڵى موسوڵماناندا بەڵكو لە دڵى دوژمنەكانيشيدا.

 

سەرۆك كۆمارى توركيا جەختیشى كردوەتەوە، گەورەترين ئەمانەت كە سەڵاحەدينى ئەيوبى بۆى جێهێشتوين قودسە كە قيبلەى دوەمى موسڵمانانە، ئەوەش دواى ڕزگاركردنى لەدەستى خاچپەرستەكان و بەديهێنانى ئاشتى تێيدا.



سەڵاحەدينى ئەيوبى ناوى ڕاستەقينەى "يوسف"ەو لەساڵى 1138 لە خێزانێكى كورد لە شارى تكريت لەدايك بووە و ساڵى  1193 كۆچى دوايى كردوە، لەو سەردەمەدا سەركردەى وڵاتانى موسوڵمان بووە و سەركردەيەكى سەربازى بەتوانا و ناودار بوە و قودسى لەدەستى خاچپەرستەكان ڕزگاركردوە.