گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى  کۆبوونەوەى مەسرور بارزانى و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئاشکراکرا

2020.10.04 - 17:43
ناوەڕۆکى  کۆبوونەوەى مەسرور بارزانى و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئاشکراکرا

ناس کورد-

مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە، کە بەیەکەم کۆبوونەوەى لەو شێوەیە دادەنرێت لەدواى هێرشە موشەکییەکانى ئەم دواییەى هەولێر.

 

بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى حکومەتى هەرێم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (4-10-2010) پێشوازی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری عێراق کرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی تاووتوێ کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم . 

 

هەر بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکە، لەکۆوبونەوەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدراڵی کرایەوە لەسەر بنەمای دەستوور.

 

لەدواى هێرشە موشەکیەکانى هەفتەى ڕابردووەوە لە هەولێر، کە پەنجەى تۆمەت ئاڕاستەى لیوایەکى حەشدى شەعبى کرا، ئەوە یەکەم کۆبوونەوەى لەو شێوەیەى نێوان بەرپرسێکى باڵاى حەشد و حکومەتى هەرێمە.