ناس کورد-
بەهۆى سەرپێچییەکى هێڵى گواستنەوەى ئاسمانیى عێراقییەوە، ئێران بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى گەشتى ئەو هێڵە عێراقیەى تا کاتێکى نادیار دا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تورەج دەهقانى زەنگەنە، سەرۆکى ڕێکخراوى فڕۆکەوانیى مەدەنیى ئێران بە میدیاکانى وڵاتەکەى ڕاگەیاندووە، مۆڵەتى هێڵى گەشتە ئاسمانییەکانى عێراق لەمڕۆ یەکشەممە (4ى تشرینى یەکەمی 2020) تا کاتێکى نادیار هەڵوەشاوەتەوە.
ڕونیشیکردووەتەوە، هۆکارى بڕیارەکە ئەوەیە کە کۆمپانیاکە هەستاوە بەگواستنەوەى ئەو هاوڵاتیانەى کە ڤیزایان هەبووە، ئەوەش پێچەوانەى ڕێککەوتنى ئێران و عێراق بووە کە هێڵى فڕۆکەوانیان تەنها تایبەت کردووە بەگواستنەوەى شاندى دیپلۆماتکار و هاوڵاتیانى هەردوو وڵات لە هەردوولا.