گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی کەوتنەوەکاری کامێرە جێگیرەکانی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

2020.10.04 - 15:34
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی کەوتنەوەکاری کامێرە جێگیرەکانی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە كامێرا جێگیرەكانی ‏تۆماركردنی سەرپێچی لەناو شاری سلێمانی دەكەونە كار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە زاری فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، "لە مانگی داهاتووەوە كامێرا جێگیرەكانی ‏تۆماركردنی سەرپێچی لەناو شاری سلێمانی دەكەونە كار."

 

وتیشی، لە ‏نێو شاری سلێمانیدا 21 شوێن بۆ دانانی كامێرای جێگیر دیاریكراوە، هه‌ر بۆیه‌ لە ‏مانگی داهاتووه‌وه‌ لەو شوێنانە كامێراكان دادەنرێن.

 

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە: "82 كامێرای گەڕۆكی تۆماركردنی سەرپێچیی هاتووچۆیان ‏هەیە، ڕۆژانە 40 لەو كامێرایانە لەناو سنوری پارێزگای ‏سلێمانی بۆ تۆماركردنی سەرپێچییەكان دادەنرێن."