ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرجەم ئەو كهسانەیان دەستگیرکرد کە كه سوكایه‌تییان به كه‌سێكی ده‌روون نه‌خۆش كردبوو و ڤیدیۆکەیان بڵاوکردبووەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (یەکشەممە، 4ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، "پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه كه چه‌ند كه‌سێك سوكایه‌تی و ئازاری كه‌سێكی ده‌رون نه‌خۆش ده‌ده‌ن له‌شاری سلێمانی به‌ناوی (موباره‌ك شه‌ریف)، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌دواداچوونی ڕاسته‌وخۆی بۆ گرته ڤیدیۆییه‌كه كرد و مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رای ڕاسپارد كه بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر وه‌ربگرن و ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكه‌ن كه به‌و كاره هه‌ستابون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئٔهمرۆ یەکشەممە توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه ئەو كه‌سانه ده‌ستگیربكرێن كه پێكهاتوون له‌پێنج تۆمه‌تبار.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی پێنج تۆمەتبارەکە پێکهاتوون لەم کەسان:
- ب، أ، ع له‌دایكبوی 1993
- ر، ع، ت له‌دایكبوی 1996
- چ، ك، م له‌دایكبوی 1983
- م، م، غ له‌دایكبوی 1986
- م، ع، ح له‌دایكبوی 1976
ئاماژەی بەوەشكردووە: "لەئێستادا تۆمه‌تباره‌كان به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه."