گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

راپۆرتەكان: ئاگربەستێكی 60 رۆژی لە نێوان میلیشیاكانی عێراق و ئەمەریكا

2020.10.04 - 14:26
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتەكان: ئاگربەستێكی 60 رۆژی لە نێوان میلیشیاكانی عێراق و ئەمەریكا

ناس کورد-

سەكۆ ئەلیكترۆنییەكانی میلیشیا چەكدارەكانی نزیك لە ئێران لە عێراق بڵاویانكردەوە كە بلاسخارت پەیامێكی ئیدارەی ئەمەریكای گەیاندووە بە ئەبو فدك بۆ ئاگربەستێكی دوو مانگە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی "ئەلترا عێراق" و سەكۆی "صابرین نیوز" لە ئاشكراكردنی ئامانجی سەردانی جنین بلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بارەگای حەشدی شەعبی، هەندێ شیكار و زانیارییان بڵاوكردووەتەوە كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (4 تشرینی یەكەمی 2020) و ئاماژە بەوە دەكات، ئیدارەی ترەمپ لە دوا مانگی ویلایەتی خۆیدا پێشنیازی كردووە بۆ میلیشیاكانی هەڵگری ناوی حەشدی شەعبی، هێرشكردنە سەر بەرژەوەندییە ئەمەریكییەكان لە عێراق بۆ ماوەی 60 ڕۆژ ڕاگرن.


ئەم زانیارییانە كە سەرچاوەكانیان میلیشیاكانن ئاماژەیان بەوە نەكردووە ڕاگرتنی هێرشەكان لەپای چی دەبێت و ئەمەریكا چ گفتێك دەدات لە بەرامبەردا، بەڵام ئەوە تێبینی كراوە لە دوای سەردانەكەی بلاسخارت، هیچ هیرشێك لە بەغداو دەوروبەری ئەنجام نەدراوە.


پێشتر نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامى) ڕونكردنەوەیەکى بڵاوکردەوە، لەبارەى دیدارى ڕۆژی هەینی (2 تشرینی یەكەمی 2020) لەنێوان جنین بلاسخارتی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لەگەڵ فەرماندەی هەندێك لە گروپە چەكدارەكانی حەشدی نزیك لە ئێران.



یۆنامى لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، "بێلایەنی و سەربەخۆیی كرۆكی كاری نەتەوە یەكگرتووەكانە بەواتای ئەوەی ئێمە لەگەڵ كۆمەڵێكی بەرفراوانی لایەنی پەیوەندیدار دەكەین لە هەوڵماندا بۆ بەدیهێنانی ئاشتی".

 
بەپێی بەیاننامەی حەشدی شەعبی، دیدارەكە لە بارەگای حەشد بەڕێوەچووە، تایبەت بووە بەدۆخی ئەمنی و مەترسییەكانی داعش، تێیدا محەمەداوی (ئەبو فدك) جەختی لە پابەندیی حەشد كردووەتەوە بە دەوڵەتی عێراق و رێزگرتنی سەروەری و بڕیارەكانی.



ئەم دیدارەی بلاسخارت ڕۆژێك پاش دیداری نوری مالیكی سەرۆكی حیزبی دەعوە و لیستی دەوڵەتی یاسا هات كە نەیاری حكومەتی كازمییە و خۆی بەنزیك لە گروپە ئێرانییەكان وێنا دەكات.



بەپێی راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان دیداری جنین بلاسخارت و عەبدولعەزیز محەمەداوی (أبو فدك) سەرۆك ئەركانی حەشد كە لەهەمان كاتدا سەركردەیەكی دیاری كەتیبەكانی حیزبوڵڵای سەر بە ئێرانە بووەتە جێگای مشتومڕو پرسیار بەتایبەت هەندێ فەرماندەی گروپە ئێرانییەكانیتری حەشد بەشدارییان كردووە لە كۆبوونەوە ڕاگەیەنراوەكە.


سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق ئەوەیان (العربي الجدید) ئاشكرا كردووە، بلاسخارت دەستی كردووە بەنێوانگری لەنێوان حكومەتی كازمی و گروپە چەكدارەكانی پەیوەست بەئێران، لە دیدارەكەی ئەمڕۆشدا نوێنەرانی حیزبوڵا و بزوتنەوەی نوجەبا و "الطفوف" بەشداربوون و بڕیاریشە دواتر بلاسخارت چاوی بەنوێنەرانی ئەمەریكا لەعێراق و بەرپرسانی حكومەتی عێراق بكەوێت.