گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپۆرتێكی ئیماراتی: توركیا و پارتی بەرامبەر حەشد و پەکەکە

2020.10.04 - 14:14
ڕاپۆرتێكی ئیماراتی: توركیا و پارتی بەرامبەر حەشد و پەکەکە

ناس کورد-

ڕاپۆرتێكی سەنتەری ئیمارات بۆ سیاسەت لەسەر پەیوەندییەكانی پارتی كرێكاران و هێزەكانی حەشدی شەعبی و هاوكارییەكانی توركیا بۆ پارتی بەمەبەستی دژایەتی پەکەکە هەڵوێستە دەكات.

 

سەنتەرەكە لە توێژینەوەیەكدا كە ناس كورد خوێندنەوەی بۆ كردووە (4 تشرینی یەكەمی 2020) ئەوە دەخاتەڕوو، ئەنقەرە پاڵپشتی پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات بۆ لاوازكردنی پێگەی پارتی كرێكارانی کوردستان، ئەم هێزە كوردییە چەپڕەوەش لای خۆیەوە هاوئاهەنگی و پەیوەندی زۆری هەیە لەگەڵ گروپەكانی حەشدی شەعبی بەتایبەت لە شنگال.

سەنتەرەكە (EPC) كە بارەگاكەی لە ئەبوزەبیە لە توێژینەوەكەدا باسی لەوەكردووە، بەرانبەر پاڵپشتی توركیا لە پارتی، پەکەکە پشت بە حەشدی شەعبی دەبەستێت بۆ بەرەنگاربونەوەی دەسەڵاتی پارتی و لەم میانەیەشدا 900 چەكداری پارتی كرێكاران لە حەشدی شەعبی موچە وەردەگرن و لەم دەزگا ئەمنییە ناویان بە "النصر المبین" تۆماركراوە، جگە لەوەش بەرپرسی ئیدارەی شنگال لەلایەن ئەبو مەهدی موهەندیسەوە بەر لە كوژرانی دانرا.


توێژینەوەكە ئەوەش دەخاتەڕوو کە "هاوئاهەنگی پارتی كرێكاران و حەشدی شەعبی لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتییەكی گەورەی ڕوسی_ئێرانی دایە بۆ بەرهەڵستیكردنی پێگەی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە بۆیە ئەستەمە ئێران بەتەواوەتی دەستبەرداری پەکەکە ببێت لەبەر خاتری هاوپەیمانێتی توركیا.