گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە لە دارایی پەرلەمانەوە لەبارەی موچەی فەرمانبەران

2020.10.04 - 13:16
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە لە دارایی پەرلەمانەوە لەبارەی موچەی فەرمانبەران

ناس کورد-

لیژنەى دارایى پەرلەمان هۆشدارى مایەپوچبوونى عێراق لەماوەى شەش مانگدا دەدات و ڕاشىدەگەیەنێت، حکومەت بۆ ئەو دۆخە تۆپەکەى خستووەتە گۆڕەپانى پەرلەمانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا کە (4ى تشرینى 2020) بڵاوکراوەتەوە و کۆپیەکى دەستى ناس کورد کەوتووە، لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندووە، چاوەڕوانى ئەوەبوون حکومەت و وەزارەتى دارایى یاسایى قەرزکردن جێبەجێ بکەن کە مانگى تەمموزى ئەم ساڵ دەنگى لەسەردرا و دواتر حکومەت لەماوەى 60 ڕۆژدا پلانى چاکسازیى دارایى و ئابوورى پێشکەش بکات، کەچى هاتووە  پڕۆژە یاسایەکى ترى قەرزکردنى  پیشکەش کردووە، وەک ئەوەی وەزارەتى دارایى تەنها کارى قەرزکردن بێت." 

 

لیژنەى دارایى هۆشدارى ئەوەشدەدات گەر بێتو ئەو کارە تا 6 مانگى تر بەردەوام بێت ئەوا عێراق مایەپووچ بوونى خۆى ڕادەگەیەنێت.

 

لیژنەکە باسى لەوەشکردووە، حکومەت دەیەوێت تۆپەکە بخاتە گۆڕەپانى پەرلەمانەوە و سەرپشکى بکات لەنێوان دەربڕینى ڕەزامەندى لەسەر قەرزکردن کە ئەمە خەڵکى و نەوەى داهاتووش گیرۆدە دەکەن، یاخود فشارخستنەى سەرى بۆ پەسەنکردنى قەرزکردن بەوەى تا پەرلەمان ڕەزامەند نەدات لەسەرى موچە نادرێت.

 

پێشتریش مستەفا كازمیی سەرۆكوەزیران لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا، بەدووری زانی عێراق دووچاری مایەپووچ بوون ببێت، بەڵام نەیشاردەوە بەترسناكترین دۆخی داراییدا گوزەر دەكات.  

  

كازمی لەمیانەی دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی فەرمی دەوڵەت (العراقیة) كە "ناس كور" دیویەتی شەوی (3 /4  تشرینی یەكەمی 2020) وتی: "عێراق مایەپووچ نابێ، راستە بەترسناكترین قەیرانی ئابووریدا دەڕۆین، بەڵام شەو و ڕۆژ کار دەكەین بۆ كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی لەسەر هەژاران."  

  

وتیشی: "ئیدارەیەكی شكستخواردووم وەرگرتووە، هیچ دەوڵەتێك نییە 95% پشت بەنەوت ببەستێت وەك عێراق، ئەی كوا كشتوكاڵ؟ هەمووی لەناوبرا بۆ ئەوەی تەنها پشت بەنەوت ببەستین، تەنانەت سعودیە و ئیماراتیش وەك عێراق پشت بەنەوت نابەستن."  

  

لەبارەی بودجەو مووچەشەوە کازمی ئاماژەی بەوەکرد: "ڕاشكاوانە بەخەڵك دەڵێم، خەڵكانێك خڵافاندوونیانن بەدامەزراندنی زۆر، هیچ دەوڵەتێك نییە لەدنیا چوار ملیۆن فەرمانبەری تیا بێت".  

  

لەبارەی چارەسەری ئەم دۆخەش، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئێستا کار لەسەر وەرەقەكی چاكسازی دەكەن كە ناوی "وەرەقەی سپی" یە و پلانی ئاشتكردنەوە و چارەسەر دەبێت و لەماوەی داهاتوو بۆ باشكردنی دۆخی دارایی ڕادەگەیەنرێت .