گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیستانی بە فەتوایەكی نوێ گورز لە هێزە سیاسییە تەقلیدییەكانی عێراق دەدات

2020.10.04 - 12:01
App store icon Play store icon Play store icon
 سیستانی بە فەتوایەكی نوێ گورز لە هێزە سیاسییە تەقلیدییەكانی عێراق دەدات

ناس کورد- 

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، بە مەبەستی سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، ئەگەری هەیە مەرجعییەتی باڵای ئاینی شیعەکان لە نەجەف بەپێی چەند مەرجێک چاودێری و سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بکات و لە رێگای هاندانی بەشداری كردنەوە رێگا لە تەزویری فراوان بگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "العرب"ی چاپی لەندەن ( 4ی تشرینی یەکەمی 2020) کەلەلایەن ناس کوردەوە بەدواداچوونی بۆ کراوە، "ئەنجامدانی ڕێکاری لەو شێوەیە لەلایەن مەرجەعییەتی باڵای ئاینی  شیعەکان، دەبێتە هۆکار بۆ بەرگرتن لە ساختەکردنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ئەو هێز و لایەنە سیاسییە تەقلیدیانەی کە ناسراون بە ئەنجامدانی  ساختەکاری، قۆستنەوە و ڕفاندنی ئەنجامەکان لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا". 

 

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، "ئەگەر مەرجەعییەتی باڵای ئاینی ئەو کارە بکات ئەوە پڕۆسەکانی ساختەکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا کۆتایی پێدێت بە تاییەتی ئەگەر ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەران بەشداریان تێیدا کرد، چونکە ئەوکات ژمارەی ئەو دەنگانەی کە پێویست دەبن بۆ بردنەوە و سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا زۆرتر دەبێت". 

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە (3ی تشرینی یەکەمی  2020) مستەفا کازمیی سەرۆکوەزیرانى عێراق فەرمانی کردبە خێراکردنى پڕۆسەى تەواوکردنى تۆمارى بایۆمەترى دەنگدەران.  

 

 کازمی داواشی لە سەرجەم هاوڵاتیان کرد ئەوانەى مافى دەنگدانیان هەیە پەلە بکەن لە نوێکردنەوەى تۆمارەکانیان بۆ دەستکەوتنى کارتى دەنگدانى بایۆمەترى، تا بتوانن بەشدارى هەڵبژاردن بکەن لە شەشى حوزەیرانى داهاتوودا.  

 

ئاماژەی بەوەشکرد بەشدارى فراوانى دەنگدەران لە هەڵبژاردن متمانە خەڵک دەردەخات بە پڕۆسەى دیموکراتى و سیستەمى مەدەنى دەستورى.