گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی سلێمانی وێنە و زانیاری لەبارەى ئەو دوو کەسە ئاشکرا کرد کە تۆمەتبارن بە سوتاندنی شاخی گۆیژە

2020.10.04 - 11:48
پۆلیسی سلێمانی وێنە و زانیاری لەبارەى ئەو دوو کەسە ئاشکرا کرد کە تۆمەتبارن بە سوتاندنی شاخی گۆیژە

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو گەنجیان بە تۆمەتی سوتاندنی دارەکانی شاخی گۆیژە لە سلێمانی دەستگیرکردووە و "لە بەردەم دادوەردا دانیان بە تاوانەکانیان ناوە."

 

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (4ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، لە پاش سوتاندنی بەشێک لە دارستانی شاخی گۆیژە، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پاڕێزگای‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ ده‌ستپێكرد به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌نجامده‌رانی‌، پاش به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ وردو وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا ڕۆژی‌ (3ی تشرینی یەکەمی 2020) دوو تۆمه‌تبار به ‌تۆمه‌تی‌ سوتاندنی‌ دره‌خته‌كانی‌ شاخی‌ گۆیژه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێن."

 

ئاماژەى بەوەکردووە کە "هه‌ردوو تۆمه‌تبار (د، ح، ع) له‌دایكبووی‌ 1993 و (ه، ع، ا) له‌دایكبووی‌ 1990، له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیاناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یانداو له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (10/ژینگه‌) ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن."

 

پۆلیسی سلێمانی وێنەى ئەو دوو تۆمەتبارەى بڵاوکردووەتەوە کە تۆمەتبارن بە سوتاندنی شاخەکە.

me_ga.php?id=1116

 

لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی 4ی ئەیلولی 2020، ئاگرێکی گەورە لە چیای گۆیژەى شاری سلێمانی کەوتەوە و بەشێکی زۆری دارستانی شاخەکەى سوتاند، ئاگرەکە تاوەکو کاتژمێر پێنجی بەیانی بەردەوام بوو.    

  

هەر ئەو کاتە بەرگریی شارستانی سلێمانی بە ناس کوردی وت، ئاگرەکەى چیای گۆیژە بەهۆی پاشماوەى ئاگری گەشتیارانەوە بووە و زیانێکی زۆری لە دارستانی چیاکە داوە.     

  

  

رێکان جەمال، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەکاتی ئاگرەکەدا ڕەشابەیەکی توند هەبووە و بووەتەهۆی فراوانبوونی ئاگرەکە.    

  

وتیشی، بەداخەوە چەندین گەشتیار لەسەر چیاکە بەبێ ئاگایی ئاگر دەکەنەوە و دواتر بەجێی دەهێڵن و دەبێتەهۆی ئاگرکەوتنەوەی گەورە و داواش دەکات سنورێک بۆ ئەو کارە دابنرێت کە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە.    

  

me_ga.php?id=834me_ga.php?id=841me_ga.php?id=840me_ga.php?id=847me_ga.php?id=831me_ga.php?id=830me_ga.php?id=836me_ga.php?id=844me_ga.php?id=839me_ga.php?id=832me_ga.php?id=833me_ga.php?id=848me_ga.php?id=845me_ga.php?id=842me_ga.php?id=843me_ga.php?id=837me_ga.php?id=838me_ga.php?id=849me_ga.php?id=835me_ga.php?id=846