گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى ئەو چەکدارە سورییانە ئاشکرا کرا کە تورکیا ناردوونی و لە شەڕی قەرەباغ کوژراون

2020.10.04 - 11:05
ژمارەى ئەو چەکدارە سورییانە ئاشکرا کرا کە تورکیا ناردوونی و لە شەڕی قەرەباغ کوژراون

ناس کورد-

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، 64 چەکداری سوری سەر بە تورکیا لە شەڕەکەدا کوژراون.

 

ڕوانگەکە ڕۆژی شەممە (3ی ئەیلولی 2020) ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا تورکیا هەزار و 200 چەکداری سوری ڕەوانەی بەرەکانی جەنگی نێوان ئەرمینیاو ئازاربایجان لە قەرەباغ کردووە، لەکاتێکدا پێشتر ژمارەی 850 چەکدار بڵاوببووەوە.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو ژمارەیە تائێستا 64 چەکداریان لەشەڕەکەدا کوژراون کە 34 کوژراویان لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا بووە.

 

پێشتر، ئەرمینیا تورکیای بە ناردنی هێزی چەکدار بۆ شەڕەکە و پشتگیرکردنی ئازەربایجان تۆمەتبارکرد و لای خۆشییەوە، ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا لەوبارەیەوە داوای ڕوونکردنەوەی لە تورکیا کرد.

 

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ئەرمەنییەكان و هەرێمی قەرەباغ كە لەناو خاكی ئازەربایجانە و %95ی دانیشتووانەکەی ئەرمەنین دروستبوو.