گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆخەکە مەترسیدارتر بووە

ڕیزبەندی عێراق لەناو زەرەرمەندترین وڵاتانی جیهان بۆ کۆرۆنا چووەپێشەوە

2020.10.04 - 08:43
App store icon Play store icon Play store icon
ڕیزبەندی عێراق لەناو زەرەرمەندترین وڵاتانی جیهان بۆ کۆرۆنا چووەپێشەوە

ناس کورد-

ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیھان 35 ملیۆنی تێپەڕاند و ئەمریکاش زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی داتاکانی ماڵپەری "Worldometer" لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری جیھان، ئەمریکا زۆرترین ژمارەی حاڵەتەکانی تێدا تۆمارکراوە، حەوت ملیۆن و 600 ھەزار کەس توشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

 

لەگەڵ ئەوەشدا، 26 ملیۆن و 126 هەزار توشبوو چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە، بەڵام زیاتر لە یەک ملیۆن و 37 هەزار توشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

تاوەکو یەکشەممە (4ی تشرینی یەکەمی 2020)، عێراق 375 هەزار و 931 حاڵەتی تۆمار کردووە، لەو ژمارەیە 303 هەزار و 665 کەسیان چاکبوونەتەوە، بەڵام نۆ هەزار و 347 کەسیان بەهۆیەوە مردوون، واتە پانزەیەمین وڵاتی زەرەمەندی کۆرۆنایە لە جیهاندا، ئێرانیش چواردەیەمە.

 

لەدوای ئەمریکا، هیندستان (6 ملیۆن و 549 هەزار)، بەڕازیل (چوار ملیۆن و 906 هەزار) و ڕوسیا (یەک ملیۆن و 204 هەزار) زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە.