گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سودان.. بەهۆی ڕەتکردنەوەى مارەییەکى زۆر براکانى لێیان دا و کوشتیان

2019.05.01 - 18:49
App store icon Play store icon Play store icon
سودان.. بەهۆی ڕەتکردنەوەى  مارەییەکى زۆر  براکانى لێیان دا و کوشتیان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد لە باشوری سودان، پیاوێک 40 سەر مانگا دەداتە خێزانێکى کچێکى 20 ساڵان بۆ ئەوەى شوی پێ بکات، بەڵام دوای ئەوەى کچەکە ڕەتیدەکاتەوە، براکانى کوشتوویانە. ڕۆژنامەى دەیلی مەیلی بەریتانی لە زاری تابان ئەیبڵ، وەزیرى زانیاری ویلایەتى بوحەیراتی باشوری سودان ڕایگەیاند، دوای ئەوەى کچەکە، نایلوک ماگۆڕۆگ، ڕازی نابێت هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەو پیاوە بکات کە 40 سەر مانگای داوە بە خێزانەکە وەک مارەیی، براکانى نایلوک بە شێوەیەکى زۆر توند لێیانداوە تا هەناسەى لێبڕاوە و دواتر گیانى لەدەستداوە. . ڕۆژنامە بەریتانییەکە دەشڵێت، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا یەکێک لە براکانى ئەو کچە دانی بەوەدا ناوە کە لەسەر فەرمانی باوکیان ئەو کارەیان کردووە، پۆلیس باوکی کچەکەیان بە تۆمەتی هاندان بۆ کوشتن دەستگیرکردووە و برایەکیشی هەڵهاتووە. پێشتر لە باشوری سودان یەکێک لە دەوڵەمەندە بەناوبانگەکانى ناوچەکە کچێکى 17 ساڵی "کڕیوە" بە مارەییەکى زۆر خەیاڵی کە 500 مانگا و دوو ئۆتۆمبێلی گرانبەها و هەزار دۆلار و دوو پاسکیل و چەند موبایلێک بوو، ئەو پیاوە هەشت ژنی دیکەشی هەبووە.