ناس کورد-
بەپێى لێكۆڵينەوەيەك لە ناو وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باكورى ئەفريقا، هاووڵاتيانى عێراق زۆرترين خەمۆكييان هەيە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە لێكۆڵينەوەيەكدا كە ناوەندى "بارۆمەترى عەەبى" ئەنجاميداوە، لەناو وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باكورى ئەفريقا عێراقييەكان زۆرترين ڕێژەى توشبوون بە خەمۆكييەكان هەيە و لە پلەى يەكەم دێن بە ڕێژەى 43%، بەدواى ئەويشدا تونسيەكان بە رێژەى 40% و دواتر فەلەستينيەكان بە ڕێژەى 37%، وڵاتى مەغريبيش لە پلەى پێش كۆتايى دێت بە ڕێژەى 24% لە شارەكان و 17% لە دێهاتنشينەكان.
بەپێى هەمان لێكۆڵينەوە كە 25 هەزار كەس بەشداربوون تێيدا، هۆكارى بەرزبوونەوەى ڕێژەى توشبوون بە خەمۆكى لەناو عێراقى و فەلەستينيەكان بەهۆى ئەو شەڕانەوەيە كە لەماوەى دواييدا تێيدا ژياون، هەروەها ئەو كێشمەكێشانەى كە تێيدا دەژين.
هەرچى سەبارەت بە هەستكردنە بە دودڵى تونسييەكان لە پلەى يەكەمدان بە ڕێژەى 53% و دواى ئەوانيش عێڕاقيەكان 40%، ئەردەنيەكان 42%، لە هەندێك كاتدا ياخود لە زۆرينەى كاتەكاندا هەست بە دودڵى دەكەن، وڵاتەكانى ميسر بە ڕێژەى 27%، جەزائير 27%، سودان 22% و كوێت 12% لە خوارەوەن ليستەكەن و كەمتر هەست بە دودڵى دەكەن.