گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەی دارایی: ئەو قەرزەی وەرگیراوە بۆ دابینکردنی موچە بەکارنەهێنراوە

2020.10.04 - 00:08
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی: ئەو قەرزەی وەرگیراوە بۆ دابینکردنی موچە بەکارنەهێنراوە

ناس کورد

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو گوژمە پارەیەی کە حکومەت وەک قەرز وەریگرتووە بۆ دابین کردنی موچەی فەرمانبەران لەو پرسەدا بەکارنەهێنراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دارایی بانگهێشتی بەرلەمان دەکەن.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: "پەرلەمانی عێراق دەسەڵاتی بە حکومەت داوە ڕێکاری قەرزوەرگرتن تەنها بۆ پرسی موچە بەکاربهێنێت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان حکومەت ئەو ڕێکارەی پێشیل کردووە و بۆ دابین کردنی موچەی بەکارنەهێناوە".

 

وتیشی: "پەرلەمانی عێراق  پێش چەند مانگێک دەنگی لەسەر یاسای وەرگرتنی قەرز داوە، ئەوش تەنها بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دابین کردنی موچەی فەرمانبەران،   حکومەت لە ئێستادا ئەو قەرزەی لە دابین کردنی موچەدا بەکارنەهێناوە، بۆیە دەبێت وەزارەتی دارایی  ڕاستی ئەو بابەتە بخاتە ڕوو".

 

 بەوتەی  بڕیاردەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بۆ دابین کردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران  لەئێستادا دەبێت حکومەت پەنا ببات بۆ دوو ڕێگا، یاسای بودجە  یان قەرزوەرگرتن. 

 

 سەفار جەختیلەوەشکردووەتەوە، بڕیارە دوای کۆتایی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن، پەرلەمان  میوانداری وەزیری دارایی عێراق بکات بۆ تاوتوێکردنی دۆخی چەق بەستووی دارایی عێراق.