گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەخانەى سلێمانی: گەشتی ڕاستەوخۆ لە کۆڵن و ئایدنهۆڤن بۆ سلێمانی دەستپێدەکات

2019.05.01 - 17:53
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەخانەى سلێمانی: گەشتی ڕاستەوخۆ لە کۆڵن و ئایدنهۆڤن بۆ سلێمانی دەستپێدەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد – فوئاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەى سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەم مانگەوە، گەشتى ڕاستەوخۆی فڕۆکەخانەى سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەکانى کۆڵن لە ئەڵمانیا و ئایدنهۆڤن لە هۆڵەندا دەستپێدەکات. تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕوكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند، "كۆمپانیایەكی گواستنەوەی ئاسمانی بە نیازە لە هەفتەی یەكەمی ئەم مانگەوە دەستبکات بە گواستنەوەى گەشتیاران بە هێڵی ڕاستەخۆ لە نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەردوو فڕۆكەخانەی كۆڵن و ئایدهوڤن بە دوو گەشت لە هەفتەیەكدا ". . تاهیر عەبدوڵا وتیشى، بە زیادکردنی ئەو هێڵە، ژمارەی هێڵە ڕاستەوخۆکانى فڕۆكەخانەی سلێمانی دەبێتە 11  هێڵی ڕاستەوخۆ کە ئەوانیش بریتین لە (تاران، دەوحە، دوبەی، قاهیڕە، عەمان، بەیروت، ئەستنبوڵ، كاتویك لە لەندەن، دۆسەڵدۆرف لە ئەلمانیا) بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وتیشى، " لە ئایندەیەکى نزیکدا هێڵێکى تری ڕاستەوخۆ لەنێوان سلێمانی و یەکێک لە فڕۆکەخانەکانى ئەوروپا دەکرێتەوە و کۆمپانیای جێبەجێکار سەرقاڵی کاری لۆجستی و کارگێڕی خۆیەتى بۆ دەستپێکردنی."