گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كازمی لەبارەی ئەگەری مایەپووچ بوون و دۆخی دارایی دەدوێت

2020.10.03 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
كازمی لەبارەی ئەگەری مایەپووچ بوون و دۆخی دارایی دەدوێت

ناس کورد-

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران بەدووری زانی عێراق دووچاری مایەپووچ بوون ببێت، بەڵام نەیشاردەوە بەترسناكترین دۆخی داراییدا گوزەر دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كازمی لەمیانەی دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی فەرمی دەوڵەت (العراقیة) كە "ناس كور" دیویەتی شەوی (3 /4  تشرینی یەكەمی 2020) وتی: "عێراق مایەپووچ نابێ، راستە بەترسناكترین قەیرانی ئابووریدا دەڕۆین، بەڵام شەو و ڕۆژ کار دەكەین بۆ كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی لەسەر هەژاران."

 

وتیشی: "ئیدارەیەكی شكستخواردووم وەرگرتووە، هیچ دەوڵەتێك نییە 95% پشت بەنەوت ببەستێت وەك عێراق، ئەی كوا كشتوكاڵ؟ هەمووی لەناوبرا بۆ ئەوەی تەنها پشت بەنەوت ببەستین، تەنانەت سعودیە و ئیماراتیش وەك عێراق پشت بەنەوت نابەستن."

 

لەبارەی بودجەو مووچەشەوە کازمی ئاماژەی بەوەکرد: "ڕاشكاوانە بەخەڵك دەڵێم، خەڵكانێك خڵافاندوونیانن بەدامەزراندنی زۆر، هیچ دەوڵەتێك نییە لەدنیا چوار ملیۆن فەرمانبەری تیا بێت".

 

لەبارەی چارەسەری ئەم دۆخەش، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئێستا کار لەسەر وەرەقەكی چاكسازی دەكەن كە ناوی "وەرەقەی سپی" یە و پلانی ئاشتكردنەوە و چارەسەر دەبێت و لەماوەی داهاتوو بۆ باشكردنی دۆخی دارایی ڕادەگەیەنرێت .

 

وتیشی، 60% خەڵكی عێراق گەنجن و تەكنەلۆجیا ئاراستەیان ئەكات نەك حیزبەكان، ئاماژەی بەوەشكرد: " لەئێستادا لەقەیرانێكی دارایی راستەقینەداین کە وێنەی نەبووە لە مێژووی عێراق، هەموو ئەو نەوتەی دەیفرۆشین پارەكەی لە ئەمەریكایە."  

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد: " ئەو پاشاگەردانیەی کە ئێستا لە عێراق بوونی هەیە رەنگدانەوەی خراپی بەرێوەبردنە، سوپا و پۆلیس و حەشد و پێشمەرگە نیشتمپناپەروەرن و کار دەكەم بۆ ئەوەی هەریەكە و لە پسپۆڕی خۆیاندا كار بكەن."

 

مستەفا کازمی، باسی لەوەشکرد: "شانازی دەکەم کە تۆمەتبارم دەکەن بەوەی کە کوردم."