گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆگان هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی دیکە دەکات

2020.10.03 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
ئەردۆگان هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی دیکە دەکات

ناس کورد- 

سه‌رۆک كۆماری توركیا هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و ڕایگەیاند، دوژمنەکانیان لە ئیدلب و هەندێک ناوچەی دیکە دەبێت بکرێنە دەرەوە ئەگەرنا خۆیان بەو کارە هەڵدەستن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان، سه‌رۆک كۆماری توركیا له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگەیاند: "تا ئەوە کاتەی سه‌قامگیری له‌باشوری سنورەکانمان به‌دی نه‌یه‌ت، به‌ شێوه‌یه‌كی چالاك له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاره‌كانمان".



وتیشی: "هیچ هه‌نگاوێك قبوڵ ناكەین كه‌ ببێته‌ هۆی دروستبوونی تراژیدیایه‌كی نوێ له‌ ئیدلب و هەندێک ناوچەی دیکەی سوریا، یان به‌و شێوه‌یه‌ی بەڵێنمان پێ دراوە‌ ئەو هێزانە لەوێ نەمێنن، یان خۆمان ده‌چین و ئه‌و کارە دەکەین". 

 

ئاماژەی بەوەشكرد: "ئەوانەی لە دەریای ناوەڕاست هەڕەشەی بەتاڵیان لە وڵاتەکەمان دەکرد و هەنگاویان بۆ دواوە نەدەنا، ناچاربوون گوێ بگرن بۆ بانگەوازی دیالۆگمان، ئەوانەی لە سوریا حساباتی هەڕەشەکردنیان لە ئێمە دەکرد، دەبێت بیبینن کە چانسی سەرکەوتنیان نەماوە، لە هەر شوێنێک هەڕەشە لە وڵاتەکەمان کرا بۆ ئێمە شوێنی ئۆپەراسیۆنە''.

 

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیلەوەشکردووەتەوە، وڵاتەکەی بەتەواوەتی پابەندە بەو ڕێککەوتنی کە لە 5ی ئاداری ڕابردوودا لە بارەی ئیدلب لەگەڵ ڕوسیا واژوو کراوە، بەڵام لە هەمانکاتدا بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی ئەسەد ناکەن. 



ئەردۆگان هەڕەشەی ئەوەشی کرد وتی: "ئەگەر ڕژێمی ئەسەد ئەو ڕێککەوتنە پێشێل بکات ئەوە دەبێت بزانێت بە سەختی باجەکەی دەدات و بەهیچ شێوەیەک لەو لایەنانە خۆش نابن کە دەیانەوێت شکست بەئاگر بەستەکەی ئیدلب بهێن.