گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداوە بۆ هەولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت

2020.10.03 - 20:23
لەبارەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداوە بۆ هەولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا هیچ وڵاتێک داوای گۆاستنەوەی باڵویزخانە و نێردە دبلۆماسییەکانی بۆ دەرەوەی بەغدای پایتەخت نەکردووە ، ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق تەنها بڕیاری سەرەتایی ئیدارەی ئەمریكای بۆ کشانەوەی باڵیۆزخانەکەی  بۆ هەولێر پێگەیشتووە.

 

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوی عێراق ( 3ی تشرینی یەکەمی 2020)  لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: " هەماهەنگییەکی تەواو لە نێوان حکومەتی عێراق و ئێداری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هەیە لەبارەی بڕیاری سەرەتایی ئەو وڵاتە بۆ گواستنەوەی باڵیوخانەکەی بۆ شاری هەولێر".

 

وتیشی: "هیچ وڵاتێک تائێستا داوای پێشکەش بە حکومەتی عێراق نەکردووە لە بارەی گواستنەوەی باڵیۆزخانە و نێردە دبلۆماسییەکەی بۆ دەرەوی بەغدادی پایتەخت".  

 

لەبارەی ئەنجامی ڵێکۆڵینەوەکانی هێزە ئەمنییەکان عێراق  سەبارەت بە پڕۆسەکانی هێرشکردنە سەر نێردە دیبلۆماسییەکان لە شاری بەغدا، سەحاف وتی : " تائەم ساتە ئەنجامەکان لەو بارەیەوە ئاشکرانەکراون، هێزە ئەمنییەکان هەوڵە هەواڵگرییەکانیان بۆ ئەو مەبەستە بەچڕی خستوەتەگەڕ، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو دۆسییەیە دەکەن".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، شەوی ڕابردوو، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەنجامداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بڕیاری سەرەتایی ئیدارەی ئەمریكا بۆ کشانەوەی باڵیۆزخانەکە لە بەغدا گفتوگۆكراوە.