گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین زانیاری لەسەر تەندروستیی ترەمپ

2020.10.03 - 19:59
نوێترین زانیاری لەسەر تەندروستیی ترەمپ

ناس کورد-

تۆڕێكى هەواڵیى ئەمريكى ئاشكرايكرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا كە لە چەند ڕۆژى ڕابردوو توشبوونى خۆى بەكۆرۆنا ڕاگەياند، كێشەى تەنگەنەفەسى هەيە.

 

تۆڕى CNN لەزارى ڕاوێژكارێكى ترەمپەوە بڵاويكردووەتەوە، ئاماژەى خراپ لە تەندروستى دۆناڵد ترەمپدا هەيە و بارودۆخەكە مەترسيدارە، كێشەى ماندووبوونى زۆرى بەردەوامى هەيە، هەروەها هەندێك كێشەى تەنگەنەفەسيشى هەيە.

 

تۆڕەكە لە زارى سەرچاوەيەكى ترى ئاگادارەوە ئەوەى ئاشكراكردووە، بەرپرسانى كۆشكى سپى هەست بە نيگەرانييەكى زۆر دەكەن دەربارەى تەندروستیى ترەمپ و يەكێك لەو بەرپرسانە وتويەتى: "سەرۆك باشە، بەڵام ترسى ئەوەمان هەيە بارودۆخەكە بە خێرايى بگۆڕدرێت".

 

CNN لەزارى سەرچاوەيەكى ترەوە باسى لەوەكردووە، بارودۆخى ترامپ لە بارودۆخى ميلانياى هاوسەرى مەترسيدارترە، بەڵام تائێستا دەسەڵاتدەكانى ڕادەستى "مايك پێنس"ى جێگرى نەكردووە.