ناس کورد-
دەزگای کەشناسی کوردستان بڵاویکردەوە، لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی سەرما و ڕەشەبا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەشەودا خێرایی با دەگاتە 35 کم لەکاتێژمێرێکدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەزگای کەشناسی کوردستان بڵاویکردەوە: " بەگوێرەی پێشبینییەکان لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 6ی تشرینی یەکەم، بەھۆی زاڵبوونەوەی بەرزە پاڵەپەستۆکانەوە بۆ ماوەی ھەفتەیەک چالاکبوونی رەشەبا دەبێت بە ئاراستەی باکور و باکوری رۆژھەڵات."
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەشەواندا خێرایی با زیاد دەکات بۆ 35 کم لەکاتژمێرێکدا و لەرۆژدا کەمدەبێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو ڕەشەبایەش دەبێتەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و ھەستکردن بە سەرما لەکاتی شەودا و لەرۆژیشدا چەند پلەیەک کەمدەبێتەوە.