ناس کورد-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكاره‌كانی دەوامی بۆ ساڵی نوێی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌ركرد و ڕاشیگەیاند، سیستمی خوێندن بەشێوازی ئاوێتە دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی (3ی تشترینی یەکەمی 2020) لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "خوێندنی ئه‌مساڵ له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم به سیسته‌می ئاوێته ده‌بێت، به‌شێك له وانه‌كان له‌ناو كه‌مپه‌س ده‌خوێندرێن و به‌شێكی دیكه‌ش به شێوازی ئۆنلاین ده‌بێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویسته له‌كاتی خوێندنی ئه‌و وانانه‌ی له‌ناو كه‌مپه‌س ده‌خوێندرێن، مامۆستا و قوتابیان پابه‌ندی رێكاره ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن.