گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەکەکە لەسەر ناردنی گەریلا بۆ ئەرمینیا ڕونکردنەوە دەدات

2020.10.03 - 14:56
پەکەکە لەسەر ناردنی گەریلا بۆ ئەرمینیا ڕونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وتەبێژی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی دەرەوەى کۆما جڤاکێن کوردستان ڕەتیکردەوە گەریلایان ڕەوانەى ئەرمینیا کردبێت تا دژى ئازەربایجان شەڕ بکەن.

 

ڕۆنی سەردەم، وتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (کەجەکە) بە میدیاى فەرمى پەکەکەى ڕاگەیاندووە، "ئەوانەى دەستیان بە شەڕ کردووە نە لایەنگر و نە گەلی ئەرمنی و نە ئازەرین. ئەو دۆخە، کە وەک شەڕی ئازەربایجان – ئەرمینیا دەناسرێت، لە ڕاستیدا شەڕی دەوڵەتی تورکە و بەشێکە لە پڕۆژەی عوسمانی و ئامانجەکانی ئامانجەکانی ئەو پرۆژەیە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "تورکیا سەرەتا بە دەستی خۆی لەسەر ئەکاونتەکانی سەر بە خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەوەى بڵاوکردەوە، کە گەریلاکانی پەکەکە رۆیشتوون بۆ ئەرمینیا و کاتێک بڕوایان پێ نەکرا، ئینجا خۆیان راستەوخۆ دەستبەکاربوون و خواستیان رەسمیەت بە درۆکانیان بدەن".

 

ڕۆنی سەردەم دەڵێت، "تورکیا لە هەر جوگرافیایەکدا، کە دەیانەوێت داگیری بکەن و شەڕ بکەن، بە پاساوی ئەوەى پەکەکە و کوردی تیادایە دەست دەکەن بە هێرشی داگیرکەری و بۆ هێنانەدیی ئامانجەکانیان، ئاستی درۆ گەورەکانیان و هەروەها دوژمنیایەتیان بەرامبەر بە کورد دەخەنەڕوو".