گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرتەی ڤیدیۆیی خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکی تورکی لەلایەن گەریلاکانی پەکەکە

2020.10.03 - 14:27
گرتەی ڤیدیۆیی خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکی تورکی لەلایەن گەریلاکانی پەکەکە

ناس کورد-

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتە ڤیدیۆییەک بە شێوەیەکى بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبووتەوە کە گوایە ساتی پێکان و خستنەخوارەوە فڕۆکەیەکی تورکییە لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە لە قەندیل، بەڵام بابەتەکە بەجۆرێکی ترە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، لە زەوییەوە تەقە لە فڕۆکەکە دەکرێت و دواتر دەپێکرێت و دەسوتێت، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، دیمەنى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەکە ڕاستەقینە نییە بەڵکو ئەوە یارییەکى ئەلیکترۆنی سەربازییە بە ناوی "ARMA3" کە لەسەر پێگەیەکى یوتوبی ژاپۆنی بڵاوکراوەتەوە.

 

بڵاوبوونەوەى ئەو گرتە ڤیدیۆییە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان.

 

زیاتر بخوێنەوە: فرانس پرێس: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی یاریی قەندیلی گۆڕیوە.. پەکەکەش دەیانخاتە خوارەوە