گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستيی هەرێم تاوتوێی ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ دەکات (تایبەت)

2020.10.03 - 14:04
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستيی هەرێم تاوتوێی ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ دەکات (تایبەت)

ناس کورد-

وزارەتى تەندروستيی هەرێمى کوردستان تاوتوێی داوایەکى تەندروستى دهۆک دەکات بۆ ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ، دواى هەڵکشانى ئامارى توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەو پارێزگایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە، 3ی تشرینی یەکەمی 2020، ئاسۆ حەوێزى، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستيی هەرێم بە ناس كوردی ڕاگەیاند، لەلایەن تەندروستى دهۆکەوە داوایەک بەرزکراوەتەوە بۆ وەزارەت، بەمەبەستى ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ لە پارێزگاکە.

 

وتیشى، "وەزارەت ئەو داواکارییە تاوتوێ دەکات و بڕیارى لەو شێوەیە لەدەستى لیژنەى باڵاى ڕوبەڕوبوونەوەى کۆرۆنادایە کە وەزیرى تەندروستى ئەندامە تێیدا".

 

زیاتر بخوێنەوە: بە فەرمی داوای دەستپێکردنەوەى قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لە هەرێم دەکرێت

 

لەبارەى هۆکارى بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووان و مردوان لە دهۆک، ئاسۆ حەوێزى باسى لەوەکرد، بەگشتى هۆکارەکە پابەندنەبوونى هاوڵاتییانە بە رێنماییەکانى خۆپاراستن و تاکپارێزى "ئەگەر لەهەر شوێنێک وا مامەڵە بکرێت وەک ئەوەى هەر کۆرۆنا نییە ڕەوشەکە بەو شێوەیەى لێدێت کە ئێستا لەدهۆک هەیە".

 

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى هەرێم باسى لەوەشکرد، هەر بڕیارێک بدرێت لەو بارەیەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردىنى بارودۆخەکەیە، بۆ ئەوەى پەتاکە زیاتر بڵاونەبێتەوە.