گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانێک لە کازمییەوە لەبارەى هەڵبژاردنی پێشوەختە

2020.10.03 - 13:36
فەرمانێک لە کازمییەوە لەبارەى هەڵبژاردنی پێشوەختە

ناس کورد-

مستەفا کازمیی سەرۆکوەزیرانى عێراق فەرمانی کرد بە خێراکردنى پڕۆسەى تەواوکردنى تۆمارى بایۆمەترى دەنگدەران.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەکەى، کازمى فەرمانى بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کردووە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ خێراکردنى پڕۆسەى تۆمارکردنى بایۆمەترى دەنگدەران لە نزیکترین کاتدا، وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە.

 

هەروەها داواى لە سەرجەم هاوڵاتیان کردووە ئەوانەى مافى دەنگدانیان هەیە پەلە بکەن لە نوێکردنەوەى تۆمارەکانیان بۆ دەستکەوتنى کارتى دەنگدانى بایۆمەترى، تا بتوانن بەشدارى هەڵبژاردن بکەن لە شەشى حوزەیرانى داهاتوودا.

 

کازمى دەڵێت، بەشدارى فراوانى دەنگدەران لە هەڵبژاردن متمانە خەڵک دەردەخات بە پڕۆسەى دیموکراتى و سیستەمى مەدەنى دەستورى.