ناس کورد-
توێژینەوەیەکى نوێ دەریخستووە کە لەدەستدانى هەستى بۆنکردنى چوار شت ئاماژەیە بۆ توشبوون بە کۆرۆنا و پێویستە ئەو کەسانە خۆیان کەرەنتین بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
توێژینەوەکە لە گۆڤارى (بلوس میدیسن)ى پزیشکى بڵاوکراوەتەوە و 590 کەس لە ڕێگەى ئینتەرنێتەوە بەشداریان کردووە و وەڵامى پرسیارێکیان داوەتەوە لەبارەى لەدەستدانى هەستى بۆنکردن و تامکردن.
توێژەران بەشێوەیەکى گشتى بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەى توشى ڤایرۆسەکە بوون هەستى بۆنکردنى سیر و پیاز و قاوە و بۆنیان (عەتر) لەدەستداوە.
جەختیشیانکردووەتەوە، ئەوانەى ناتوانن بۆنى ئەو چوار شتە بکەن پێویستە خۆیان کەرەنتین بکەن و پشکنینى پێویست بکەن.
بەوتەى توێژەران، ئەوانەى هەستى بۆنکردنیان لەدەستداوە سێ ئەوەندە هەلى ئەوەیان زیاترە کە پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بێت بەراورد بەوانەى کە هەستى تامکردنیان لەدەستداوە.