گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆحانی: هەموو دەروازەكان لەگەڵ عێراقدا دادەخەین

2020.10.03 - 12:15
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆحانی: هەموو دەروازەكان لەگەڵ عێراقدا دادەخەین

ناس کورد-

حەسەن ڕۆحانى، سەرۆککۆمارى ئێران ڕایگەیاند، سەرجەم خاڵە سنورییەکان لەگەڵ عێراقدا بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە بەڕووى گەشتیاراندا داخراون و داواشى لە هاوڵاتیانى وڵاتەکەى کرد بۆ یادى چلەى ئیمام حوسێن ڕوو لە سنورەکان نەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


ئەمڕۆ شەممە، 3ی تشرینی یەکەمی 2020، لە میانەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى نیشتیمانیی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا، ڕۆحانی باسی لە دۆخی ئابوری ئێران کرد و وتی، ئابورییەکەیان لە دۆخێکى باشتردایە لەچاو زۆر وڵات، بۆ نمونە لە ئەڵمانیا باشترە کە بەشێوەیەکى گشتى بەڕیژەى 5.2 داکشانى بەخۆیەوە بینیوە بەهۆى کۆرۆناوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەڵمانیا وڵاتێکى پێشکەوتووە و گەمارۆشى لەسەر نییە.

 

ڕۆحانى جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، دۆخى ئابورى ئێران لە ئاستێکى باش و گەشەسەندودایە گەر ئاستى ئابورییان جێگر و ناجێگر بێت ئەوا دۆخەکەیان لە ئەڵمانیا باشترە.

ڕۆحانى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، بەهۆى ڕێوشوێنەکانى کۆرۆناوە لە شەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا هەنگاوەکانیان بۆ بەکارهێنانى خزمەتگوزارى ئەلیکترۆنى دووقات بووەتەوە، ئەوەش تەنها دەرفەتە لەکاتێکدا گەر نەتوانرێت بە ڕاستەوخۆ چالاکییە ئابورییەکان بکرێت، ئەوە دەتوانرێت لەڕێگەى بەکارهێنانى خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنیەکانەوە ئامانجە ورییەکان بەدەستدەهێنرێن.