گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى ئاسایشی سلێمانی لەبارەى دەستگیرکردنی چەند خۆبەخشێکى نەوەى نوێ

2019.05.01 - 16:44
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى ئاسایشی سلێمانی لەبارەى دەستگیرکردنی چەند خۆبەخشێکى نەوەى نوێ

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، خۆبەخشەکانى نەوەى نوێ بە تۆمەتی تاوانی ڕێکخراوی دەستگیرکراون و لە ئۆفیسی سەرەکی جوڵانەوەى نەوەى نوێ خۆیان حەشار دابوو. لە ڕونکردنەوەیەکدا دەزگای ئاسایش دەڵێت، دەزگای ئاسایش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردی دەستپێکرد بۆ تاوانێکی رێكخراو کە لەلایەن جەند کەسێکەوە ئەنجام دراوە. ڕاشیگەیاند، "پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، چەند کەسێک لەو تۆمەتبارانەی لە ئۆفیسی سەرەکی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشار درابوون، بە چاودێریی دادوەری لێکۆڵینەوە ھێزەکانمان دەستگیریانکردن." ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئەم ڕێوشوێنە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگادا بووە بۆ پاراستنی سەروەری یاسا."

کەناڵی ئێن ئاڕ تی، زمانحاڵی جوڵانەوەى نەوەى نوێ، ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ لە سلێمانی هێزێکی ئەمنیی هەڵیانکوتایە سەر ئۆفیسی سەرەکى جوڵانەوەی نەوەی نوێ چەند خۆبەخشێکیان دەستگیرکرد.