گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕەگەزنامەى مام جەلال بڵاوکرایەوە

ڕاستکردنەوەى دوو هەڵە لەبارەى مام جەلالەوە.. ’’ساڵی لەدایکبوونی هەڵەیە’’

2020.10.03 - 11:35
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاستکردنەوەى دوو هەڵە لەبارەى مام جەلالەوە.. ’’ساڵی لەدایکبوونی هەڵەیە’’

ناس كورد-

لە سێیەم ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی چەند بەڵگەنامەیەکی خستووەتەڕوو و دەڵێت، "دەمەوێت دوو هەڵە ڕاستبکەمەوە" لەبارەى ژیاننامەى ناوبراو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەهبەر سەید برایم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە فەیسبوکی خۆی چەند بەڵگەنامەیەکی داناوە و دەڵێت، "دەمەوێت لە ساڵیادی مام جەلال گیانی شاد بێ، دوو ھەڵە ڕاست بکەمەوە، مام جەلال سیاسەتمەدارێکی گەورە و جیھانییە و سەرۆكکۆمار بووە، لە ساڵی (1947)وە دەرکەوتووە وسیاسەت دەکات و سکرتێری گشتی (ی.ن.ك ) بووە، ناکرێ بە ھەڵە لە پەیج و ئەکاونت و ڕاگەیاندنەکانەوە ساڵی لەدایکبوونی بە ھەڵە بڵاوبکرێتەوە."

 

دەشڵێت، "ھەموو بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن مام جەلال ساڵی 1932 لەدایک بووە". ڕابەر سەید برایم بەڵگەی "ڕەگەزنامە و ئەو دۆسییەی کە لە سەرەتایی چۆتە قوتابخانە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "مام جەلال 85 ساڵ ژیاوە" نەک 84 ساڵ، وەک ئەوەى کە لە ڕاگەیاندنی فەرمی حزبەکەى باس دەکرێت.

 

باسی لەوەشکردووە، "مام جەلال باپیری شێخ نوروڵایە نەک شێخ نوری، شێخ نوری دەکاتە باوکی شێخ نوروڵا، واتە "جەلال شێخ عیسامەدین شێخ نوروڵا شێخ نوری شێخ عەبدول غەفوری تاڵەبانیە."

 

ڕۆژی 3ی تشرینی یەکەمی 2017، مام جەلال لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد و دواتر تەرمەکەى گەڕێنرایەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە دەباشان بەخاک سپێردرا.