گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم دانپێدانانی فەرمى واشنتن لەبارەى داخستنى باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا

2020.10.03 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم دانپێدانانی فەرمى واشنتن لەبارەى داخستنى باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ یەکەمجار بە فەرمى جەختیکردەوە لەسەر نیازى وڵاتەکەى بۆ داخستنى باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا، لەگەڵ ئەوەشدا جەختى لە گرنگى پەیوەندییەکانى واشنتن و بەغدا کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە، 3ی تشرینی یەکەمی 2020، وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لە مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکاوە پێگەیشتووە، کە تێیدا پرسی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بڕیارەکەى ئەمریکا بۆ داخستنى باڵیۆزخانەى تاوتوێکراوە.

 

فوئاد حسێن نیگەرانى وڵاتەکەى بەرانبەر بڕیارەکەى ئەمریکا نیشانداوە و جەختیکردووەتەوە کە ئەو بڕیارە تایبەتە بە لایەنى ئەمریکى، بەڵام لە بەرژەوەندى گەلى عێراق نییە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، حکومەتى عێراق چەند رێوشوێنێکى ئەمنى و سیاسی و دیبلۆماسی گرتووەتە بەر بۆ وەستانى هێرشەکانى بۆ سەر ناوچەى سەوز و فڕۆکەخانە کە ئەنجامى ئیجابیان لێدەکەوێتەوە لە ئایندەیەکى نزیکدا.

 

لاى خۆیەوە، پۆمپیۆ ڕایگەیاندووە، پەیوەندییەکانى ئەمریکا و عیراق بۆ هەردوولا زۆر گرنگە.