ناس کورد-
ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە، حكومەتی عەبدولمەهدی لە شەش مانگی كۆتایی تەمەنی خۆیدا 20 ملیار دۆلاری خەرجكردووە بۆ گرێبەست و بودجەی دامەزراندن و دروستكردنی پڕۆژە بەناوی جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپیشاندەران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەكە كە لە شاری لەندەن دەردەچێت لە ڕاپۆرتێكی ئەمڕۆیدا، 3ی تشرینی یەكەمی 2020، ئەوەی خستوەتەڕوو كە لایەنە سیاسییەكان ئێستا لەهەوڵدان خۆپیشاندانەكان بەكاربهێنن دژی حكومەتی كازمی لەكاتێكدا بارودۆخێكی هەستیار هەیە بەهۆی هێرشی سەر باڵیۆزخانەكان و ئەگەریش هەیە ئەو خۆپیشاندەرانە هان بدرێن بۆ هەڵكوتانە سەر فەرمانگە و وەزارەتەكان بۆ تێكەڵكردنی كارت و بێزاركردنی حكومەتی كازمی.
بەپێی راپۆرتەكەی ئەلعەرەب، حكومەتی كازمی لەدۆخێكی خراپدا خەزێنەی وڵاتی وەرگرتووە بەجۆرێك حكومەتی عەبدولمەهدی لە شەش مانگی كۆتایی تەمەنی خۆیدا 20 ملیار دۆلاری خەرجكردووە بۆ گرێبەست و بودجەی دامەزراندن و دروستكردنی پڕۆژە بەناوی جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپیشاندەران لەكاتێكدا وڵات بە قەیرانێكی دارایی سەختدا دەڕوات و دامەزراندن و پلەو پۆستە حكومییەكانیش قۆراخ كراون لەلایەن حیزبە سیاسییەكانەوە بەجۆرێك خەڵك هەن بڕوانامەی دكتۆرایان لە فیزیای ئەتۆمی هەیە لە نەجەف كەچی داوایان لێكراوە تەزكیەی حزبی ببەن بۆ ئەوەی دابمەزرێن.