گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مشتومڕى وادەى دابەشکردنى موچە یەکلاکرایەوە

2020.10.03 - 08:43
مشتومڕى وادەى دابەشکردنى موچە یەکلاکرایەوە

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمان دواکەوتنى موچەى مانگى ئەیلول بۆ کەمی سیولە دەگەڕێنیتەوە و دەڵێت لەم هەفتەیەدا دابەشدەکرێت.

 

 

جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق بەڕۆژنامەى سەباحى فەرمی ڕاگەیاندووە، لەم هەفتەیەدا موچە خەرج دەکرێت و حکومەت دەتوانێت سیولە لەبانکى ناوەندى یاخود لەبانکەکان وەربگرێت و کاتێک دەنگ لەسەر یاسایى قەرزى ناوخۆى درا ئەوکات پارەکەى تێدا دانێتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، چاکسازییەکانى حکومەت لەڕاگرتنى موچەى خانەنشینى ڕەفحا و دوو موچەى و بندیوارەکان پارەکەى زۆرى بۆ گەنجێنە گەڕاندووەتەوە و بەڵام نازانن ڕێو شوێنەکانى حکومەت لەو بارەیەوە دەگەنە کوێ.

 

کۆچەر باسى لەوەش کردووە، یاسای قەرزە ناوخۆییەکان تێدەپەڕێت سەربارى ئەوەى چەند پەرلەمانتارێک ناڕاین لێی، چونکە حکومەت هیچ ڕێگەیەکى دیکەى بۆ دابینکردنى سیولەى دارایى نییە لەئێستادا.

 

لەبارەى ئەگەرى کەمکردنەوەى موچەشەوە، ئەندامەکەى لیژنەى دارایى دەشڵێت، حکومەت هیچ نیەتێکى بۆ کەمکردنەوەى موچەى فەرمانبەران نییە و دەستوریش ڕێگە نادات کەس نزیکى بڕینى موچە بکەوێتەوە تەنها دەتوانن لەکاتى بوژانەوەى ئابووریدا زیاد بکرێت.

 

موچەى ئەم مانگەى فەرمانبەرانى عێراق زیاتر لە 40 ڕۆژە دابەشنەکراوە و هێشتا حکومەت بەفەرمى وادەى دابەشکردنى موچەى ڕانەگەیاندووە.